دوو کەشتی ئێرانی لەکەناراوەکانی برازیل راگیران

 دوو کەشتی ئێرانی لەکەناراوەکانی برازیل راگیران
دو کەشتی دیکەی بازرگانی ئێران لەکەناراوەکانی برازیل بەهۆی نەمانی سوتەمەنی پێویست بۆ گەڕانەوەیان راگیراون و حکومەتی ئەو وڵاتەش رەتیدەکاتەوە سوتەمەنیان پێبفرۆشێت و بەسەرپێچیکردنی سزا سەپێنراوەکانی ئەمریکای دەزانێت.

بەهۆی نەمانی سوتەمەنی پێویست بۆ گەڕانەوەیان راگیراون


بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، کەشتی سێیەم و چوارەمی بازرگانی ئێرانی لەکەناراوەکانی برازیل بەهۆی نەبونی سوتەمەنی پێویست بۆ جوڵەپێکردنیان گرفتی هاتنەوەیان بۆ دروستبوە و حکومەتی بەرازیلیش ئامادەنیە سوتەمەنییان بۆدابینبکات چونکە بەسەرپێچیکردنی سزا سەپێنراوەکانی ئەمریکای دەزانێت.

پێشتر دو کەشتی بازرگانی ئێرانی لەبەندەرەکانی برازیل بەهۆی نەمانی سوتەمەنی پێویست بۆ جوڵەپێکردنیان وەستێنراون و ئەم دو کەشتییەی دیکەش کەگەنمە شامییان هەڵگرتوە بەهەمان هۆکار توانای گەڕانەوەیان نیەو تا ئێستاش هیچ لایەنێک ئامادەیی نیشان نەداوە بۆ دابینکردنی سوتەمەنی بۆیان.

کەشتییەکانی ( دێلروبا و گەنج)ی ئێرانی لەبەندەری ئیمبیتوبا لەباشوری بەرازیل وەستێنراون


بەپێی زانیارییەکان کەشتییەکانی ( دێلروبا و گەنج)ی ئێرانی لەبەندەری ئیمبیتوبا لەباشوری بەرازیل وەستێنراون و پێشتریش کەشتییەکانی (باڤاند و تێرمە) بەهەمان هۆکار گیریانخواردوە.

هەربەپێی زانیارییەکان، کەشتی پێنجەمی ئێرانیش (دەریابار) کەپێدەچێت روبەروی هەمان گرفت ببێتەوە، گەنمەشامی دەگوازنەوە کە ئێران بۆ قەرەبوکردنەوەی سزا نەوتییەکانی سەری هەوڵی فرۆشتنی و ئاڵوگۆڕکردنی مادە پێترۆ کیمیاییەکانی دەدات.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ هەینی سوپای پاسدارانی ئێران دەستی بەسەر دو کەشتی نەوتهەڵگری بریتانیدا گرت کە یەکێکیان هەڵگری ئاڵای بیبریایە و ئەوی دیکەشیان ئاڵای بریتانی هەڵگرتبو.




خەندان
Top