ئه‌مه‌ریكا به ئۆپه‌راسیۆنی "گاردیان" رێڕه‌وه ئاوییه‌كانی كه‌نداو ده‌پارێزێ
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه به‌وه‌كراوه، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا كار بۆ پێشخستنی پرۆسه‌ی ده‌ریاوانی نێوده‌وڵه‌تی "گاردیان" ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری و ئاسایشی رێڕه‌وه ئاوییه سه‌ره‌كییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باشتر بكات و گه‌رێنتی جووڵه‌ی ده‌ریاوانی بكات، به‌تایبه‌تی پاش رووداوه‌كانی ئه‌م دوواییه‌ی ناوچه‌كانی كه‌نداو.
ئه‌و پرۆسه‌یه به‌هۆی راگرتنی كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری به‌ریتانی له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه له رۆژی هه‌ینییه‌وه ده‌ستیپێكردووه. هه‌رچه‌نده ئێران ده‌ڵێت كه‌شتییه به‌ریتانییه‌كه بۆیه راگیراوه چونكه پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پێشێل كردبوو.
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا ئه‌وه‌ش زانراوه، ریچارد سپنسه‌ر، هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، فه‌رمانی گواستنه‌وه‌ی یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی داوه بۆ سعوودیه، تا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بپارێزن.
له به‌یاننامه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه: "واشنتن له‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئامانجی سه‌قامگیركردنی ره‌وشی ده‌ریاوانیی و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌لامه‌تیی تێپه‌ڕینی كه‌شتییه‌كانه به ئارامی و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه له ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهان و گه‌رووی هورمز و باب مه‌نده‌ب و كه‌نداوی عوممان".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن بۆ جموجووڵه‌كانی له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كات تا گه‌رێنتی ئازادیی ده‌ریاوانی له ناوچه‌كه و پارێزگاریی له رێڕه‌وه ده‌ریاییه ژیاریی و گرنگه‌كان بكه‌ن".
K24
