بریتانیا: پێویستەی پەیامێکی رون لەبارەی گەروی هورمز بدرێتە تاران

بریتانیا: پێویستەی پەیامێکی رون لەبارەی گەروی هورمز بدرێتە تاران
پێنی مۆردانت، وەزیری بەرگری بریتانیا رایگەیاند، پێویستەی پەیامێکی رون لەبارەی گەروی هورمز بدرێتە کۆماری ئیسلامی ئێران.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە پێنی مۆردانت وەزیری بەرگری بریتانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەگرنگییەوە لە پرسی پاراستنی کەلوپەلە بازرگانییەکانیان لەگەروی هورمز دەڕوانێت و لەوبارەیەوە پێویستە پەیامی رونتر بدرێتە ئێرانییەکان.

راشیگەیاند، ئێران و رۆژئاوا قۆناغی بۆڵە بۆڵ و جەنگی ساردیان تێپەڕاندوە و گەشتونەتە چەند جەنگێکی تاریک لەسێبەری گرفتەکانی ئەو ناوچەیەدا.

ئاشکراشیکرد وڵاتەکەی بەشێک دەبێت لەپرۆگرامی (بەرگریکاری ئۆڵۆمپیا) کە پرۆژەیەکی سەربازی گرنگی ئەمریکایە بۆ بەهێزکردنی توانای بەرگری ئاسمانی و زەوی و دەریایی و مانگە دەستکردەکان، بەتایبەتیش لەئاوە نێودەوڵەتییەکاندا.

ئاماژەشی بەوەکرد وڵاتانی دیکەی وەک چین و روسیا لەڕێگای تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوی خۆیانەوە دژایەتی هەوڵی تێکدانی پرۆژەی سیستمی مانگە دەستکردە نوێیەکەیان دەکەن.





خەندان
Top