ئەمریکا هێزێکی گەورە دەنێرێتە سعودیە
ئەمریکا هێزێکی گەورە دەنێرێتە بنکەیەکی سەربازیی شانشینی عەرەبستانی سعویە.
کەناڵی (CNN) لە زاری سەرچاوەکانییەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە هێزەکەی ئەمریکا لە 500 سەرباز پێک دێت و لە بنکەی سەربازیی ئاسمانیی ئەمیر سوڵتان لە رۆژهەڵاتی ریازی پایتەختی سعودیە، جێگیر دەکرێ.
کەناڵەکە لە زاری سەرچاوەیەکی دیکەیەوە ئاشکرای کردووە، کە لەڕێی مانگە دەستکردەکانەوە، بۆیان دەرکەوتووە ئەو هێزەی ئەمریکا لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو، گەیشتووەتە بنکە سەربازییەکە.
پێشتر لە مانگی 6ـی ئەمساڵ، ئیدارەی ئەمریکی رایگەیاندبوو، لەچوارچێوەی هەوڵەکانی رووبەڕووبوونەوەی ئێران، یەک هەزار سەربازی دیکەی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر دەکرێن.
وێنەیەکی بنکەی سەربازیی ئەمیر سوڵتان، کە لەڕێی مانگە دەستکردەکانەوە گیراوە.
باسنيووز
