کۆنگۆ؛ پەتای ئیبۆلا بەشێوەیەکی ترسناک تەشەنە دەکات

کۆنگۆ؛ پەتای ئیبۆلا بەشێوەیەکی ترسناک تەشەنە دەکات
بەهۆی تەشەنەکردن و بڵاونونەوەی بەردەوامی نەخۆشی درمی ئیبۆلا لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، باری نائاسایی تەندروستی رادەگەیەنرێت.

رێکخراوی تەندوستی جیهانی (WHO)، باری نائاسایی تەندرستی لە کۆنگۆدا راگەیاند و دەشڵێت" مەترسی بڵاوبونەوەی درمەکە لە دەروەی سنوری کۆنگۆ لە ئاستێکی بەرزدا نیە".

تەشەنەکردنی درمی ئێبۆلا لە کۆنگۆ، بەدوەم گەورەترین تەشەنەکردن دادەنرێت لە مێژودا، لە ساڵی رابردوەوە بەشێوەیەکی ترسناک بەربڵاوبوە و لە هەردو پارێزگای کیڤۆی باکور و ئیتور-وەوە دەستی پێکرد.

لە ماوەی کەمتر لە ساڵێک زیاتر لە هەازر و 600 توشبوی ئەو ڤایرۆسە لە کۆنگۆ گیانیان لەدەستداوە، بەگوێرەی داتاکان 224 رۆژی پێچوە تا ژمارەی ئەو کەسانەی گومانی توشبونیان لێدەکرێت بگاتە هەزار کەس، بەڵام تەنها 71 رۆژی خایاندوە تا بگاتە دو هەزار حاڵەت، رۆژانە 12 کەس بە گومانی توشبونیان بەو درمە پشکنینی پزیشکیان بۆ ئەنجامدەدرێت.

بەگوێرەی دواین راپۆرتی پزیشکی ئەو وڵاتە، کە لە یەکی مانگی ئابی ساڵی رابردوەوە تۆمارکراوە، بە تەنها لە پارێزگای کیڤو لە کۆی ٩٠ توشبو ٤٩ کەسیان گیانیان لەدەستداوە، زۆربەیان لە ناوچە کشتوکاڵیەکاندا نیشتەجێن.

ڤایرۆسی ئیبۆلا بۆ یەکەم جار لە ناوچەکانی نزیک روباری ئیبۆلا(Ebola River) دەرکەوتووە، ناوەکەشی لەوەوە ناونراوە، لەو کاتەوە تا ئێستا ١٠ جار ئەو ڤایرۆسە بەشێوەیەکی بەربڵاو لەو وڵاتەدە تەشەنەی کردووە.





خەندان
Top