مایک پۆمپیۆ: بە تووندترین شێوە هێرشی ئەمڕۆی هەولێر سەرۆکۆنە دەکەین
لە راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ ئاماژەی بەوە داوە و رایگەیاند: بە تووندترین شێوە هێرشی ئەمڕۆی هەولێر سەرۆکۆنە دەکەین کە تێیدا دیپلۆماتکارێکی تورکی گیانی لەدەستدا.
لە راگەیەندراوەکەدا، مایک پۆمپیۆ دەڵێت: هیچ پاساوێک بۆ کردەوەیەکی بەمەبەستی پڕ لە گرژی لەم جۆرە نییە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەشکردووە: لەناخی دڵمانەوە هاوخەمی ئاراستەی خانەوادەی قوربانیان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوەی برینداران دەخوازین.
لەکۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمریکا پابەندی خۆی بۆ پشتگیریکردنی حکومەت و خەڵکی تورکیا و عێراق دووپاتدەکاتەوە.
rudaw
