چواردەهەمین فڕۆکەی بارکراو بە پێداویستییەکانی S400 گەیشتە تورکیا

چواردەهەمین فڕۆکەی بارکراو بە پێداویستییەکانی S400 گەیشتە تورکیا
میدیای فەرمی حکومەتی تورکیا رایگەیاند، رەوانەکردنی پێداویستییەکانی سیستمی بەرگریی موشەکی S400 لە لایەن روسیاوە بۆ تورکیا درێژەی هەیە و ئەمڕۆ چواردەهەمین فڕۆکە گەیشتوەتە تورکیا.

ئەمڕۆ چواردەهەمین فڕۆکە لە بنکەی ئاسمانیی میورتەد نیشتەوە


میدیای فەرمی حکومەتی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، لە درێژەی رەوانەکردنی پێداویستییەکانی سیستمی بەرگریی موشەکی S400 لە لایەن روسیاوە بۆ تورکیا چواردەهەمین فڕۆکە لە بنکەی ئاسمانیی میورتەد نیشتەوە.

لە رۆژی شەشەمی رەوانەکردنی پێداویستییەکاندا ناردنی پێداویستییەکانی سیستمی بەرگریی S400 بەوشێوەیەی کە پلانی بۆ دانراوە بەردەوامە


ئاماژەی بەوەشکردوە، لە رۆژی شەشەمی رەوانەکردنی پێداویستییەکاندا ناردنی پێداویستییەکانی سیستمی بەرگریی S400 بەوشێوەیەی کە پلانی بۆ دانراوە بەردەوامە.

12ی تەممو، رادەستكردنی سیستمی ئێس-400 بە توركیا لە لایەن روسیاوە دەستیپێكرد


هەینی رابردو، 12ی تەممو، رادەستكردنی سیستمی ئێس-400 بە توركیا لە لایەن روسیاوە دەستیپێكرد و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە، ئەوەش سەرەڕای بەرهەڵستی و هۆشداریە توندەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكایە، سەرەڕای ئەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ ئەو چەكە بە مەترسی بۆ سەر هاوپەیمانیەكە هەژماردەكەن.







خەندان
Top