ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، وەزیری پێشووی بەرگریی ئەڵمانیا، دەبێتە سەرۆکی یەکێتیی ئەورووپا
ژنە سەرکردەیەکی ئەورووپی، کە خۆی و ولاتەکەی لە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش پاڵپشتییەکی زۆری کوردیان کرد، دەبێتە سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا (سەرۆکی یەکێتیی ئەورووپا).
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، وەزیری پێشووی بەرگریی ئەڵمانیا لە دەنگدانێکی نهێنیی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا، زۆرینەی دەنگەکان ( دەنگی 383 لە کۆی 747 پەرلەمانتار)ی بە دەست هێنا و بوو بە سەرۆکی یەکێتییەکە.
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین یەکەم ژنە، کە دەبێتە سەرۆکی یەکێتیی ئەورووپا و سەرۆکایەتیی نزیکەی 500 ملیۆن هاووڵاتیی ئەورووپی دەکات.
ئەو خانمە، لە ماوەی کارکردنی وەک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، چەندین جار سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان کۆ بووەوە.
ئەڵمانیا لە میانەی شەڕی دژی داعش، بە ناردنی چەک و تەقەمەنی، مەشقکردن بە پێشمەرگە، چارەسەرکردنی بریندارەکان و بۆردومانکردنی ئاسمانیی بنکە و بارەگاکانی داعش، هاوکاریی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی کرد.
باسنيوز
