مایک پۆمپی: ئێران ئامادەیە بۆ بەرنامەی مووشەکییەکەی دانوستان بکات
ئەم قسانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی چەندین جار ئاشکرایان کردووە کە بەرنامەی مووشەکیی ئەو وڵاتە ئامانجی بەرگریی هەیە و بە هیچ شێوەیەک لەو بارەوە دانوستان و گوفتوگۆی لەسەر ناکەن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، دوێنێ سێشەممە 2019.7.16 لە کۆبوونەوەی کابینەی حکوومەتەکەی گوتی: "لەبارەی کێشەکانیان لەگەڵ ئێران دەسکەوتی باش بەدەست هاتووە و وڵاتەکەی بەتەمای هاوکاری و یارمەتیی ئەو وڵاتەیە و بەتەمای گۆڕینی حکوومەتی ئێران نییە".
دۆناڵد ترەمپ جەختیشی کردەوە: "ئەمریکا بەتەمای چوونە دەرەوەی ئێرانە لە یەمەن".
ئەو گۆتانەی مایک پۆمپیۆ لەبارەی ئامادەیی ئێران بۆ گفتوگۆ لەبارەی بەرنامەی مووشەکی لە کاتێکدان کە عەلیڕەزا میریووسفێ، گوتەبێژی نوێنەرایەتیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕای گەیاندووە: "ئێران لە هیچ هەلومەرجێکدا لەبارەی بەرنامەی مووشەکیی گفتوگۆ و دانوستان ناکات".
هاوکات لەمبارەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 2019.7.17 عەباس مووسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەو هەواڵ و ڕاپۆرتانە، پشتگیریی لە وەڵامی محەمەدجەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کردووە کە وەڵامی بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی "NBC"ی داوەتە و ئەو وەڵامە ورد و ژیرانە بووە کە هەم تۆپەکەی خستووەتە ناو گۆڕەپانی ئەمریکا و لەباتی ئەوەی بەرگریی بکات، هاوکات پرسی فرۆشتنی چەک و چۆڵی ئەمریکای بۆ وڵاتانی ناوچەکە بردووەتە ژێر پرسیار و ڕاشی گەیاندووە: "هەڵوێستی ئێران و محەمەدجەواد زەریف لەبارەی توانایی مووشەکیی ئێران ڕوون و ئاشکرایە".
نووێنگەی نوێنەرایەتیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئاشکرای کردووە پرسی مووشەکیی ئێران بەرگریکارانەیە و دانوستانی لەسەر ناکەین و وەڵامی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی "ئەسیەوشیەیتێدپرێس"ی داوەتەوە و زانیارییەکانی ڕەت کردووەتەوە".
باسنيوز
