ئێران دوای لێدوانێکی ماکرۆن دەستگیرکردنی ژنێکی فەرەنسی رادەگەیەنێت

ئێران دوای لێدوانێکی ماکرۆن دەستگیرکردنی ژنێکی فەرەنسی رادەگەیەنێت
حکوومەتی ئێران دەستگیرکردنی ژنێکی فەرەنسیی بە رەچەڵەک ئێرانی، رادەگەیەنێت.

رۆژی دووشەممە 15-7-2019، ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، رایگەیاند، پێویستە دەسەڵاتدارانی ئێران روونکردنەوە بدەن لەسەر دەستگیرکردنی فەریبە ئەدخەلی، دوای چەند مانگ لە دەستگیرکردنی.

دوای لێدوانەکەی ئیمانوێڵ ماکرۆن، غولامحوسێن ئیسماعیلی، گوتەبێژی دەزگای دادوەریی ئێرانی رایگەیاند، کە فەریبە ئەدخەلی لە ئێران دەستگیر کراوە.

ئەدخەلی ئەکادیمییەکی فەرەنسی- ئێرانییە و پسپۆرە لە زانستە مرۆییەکان و بە تۆمەتی سیخوڕیکردن، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کراوە.










باسنيوز
Top