ئەمریکا بە مەرج ڤیزا بە زەریف دەدات

ئەمریکا بە مەرج ڤیزا بە زەریف دەدات
ئەمریکا ڤیزا بە وەزیری دەرەوەی ئێران دەدات و رێگریی لێ دەکات هیچ هەنگاوێک لەو شوێنانەی بۆی دیاری کراوە، بنێت.

محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشداریکردن لەکۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەردانی نیویۆرکی لە ئەمریکا کردووە.

بە فەرمانی مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، محەمەدجەواد زەریف تەنیا بۆی هەیە لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بچێتە نوێنەرایەتیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان بکات ، کە دەکەوێتە نزیک بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان.

فەرحان حەق، گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانیی نەتەوە یەکگرتووەکانی لەو کارەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نیشان داوە.

پێشتر لە مانگی رابردوو ئەمریکا هەڕەشەی خستنە ناو لیستی رەشی لە محەمەدجەواد زەریف کرد.










باسنيوز
Top