ترەمپ مارک ئەسپەری وەک وەزیری بەرگری وڵاتەکەی دەستنیشانکرد
بەپێی هەواڵێکی یو ئێس ئەی تودەی، ئەمڕۆ دوشەممە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بەشێوەیەکی فەرمی مارک ئەسپەری وەک وەزیری بەرگری وڵاتەکەی دەستنیشانکردوە.
بڕیاروایە سبەی سێشەممە لیژنەی خزمەتگوزارییە سەربازییەکان لەئەنجومەنی پیران لەپرۆسەیەکی دانپیانانی خێرادا خوێندنەوەی کۆتایی بۆ راسپاردنی مارک ئەسپەر وەک وەزیری بەرگری ئەمریکا بکەن.
پاش دەستلەکارکێشانەوەی پاتریک شاناهان، ئەسپەر وەک وەزیری بەرگری بەوەکالەت بەردەوام بو، دوابەدوای دەستلەکارکێشانەوەکەش ترەمپ رایگەیاند ئەو ئەسپەری وەک وەزری بەرگری وڵاتەکەی دەستنیشانکردوە بەڵام بەشێوەیەکی فەرمی رانەگەیەنراوە.
لەمانگی دیسەمبەری رابردوەوە، پۆستی وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە بەبێ دڵنیایی فەرمی بوە
پاش جیم ماتیسی وەزیری بەرگری پێشوی ئەمریکا، لەمانگی دیسەمبەری رابردوەوە، پۆستی وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە بەبێ دڵنیایی فەرمی بوە.
خەندان
