پۆلیسی ئەمریکی دەستی بە هەڵمەتی دەستگیرکردن و ناردنەوەی پەنابەران کرد

 پۆلیسی ئەمریکی دەستی بە هەڵمەتی دەستگیرکردن و ناردنەوەی پەنابەران کرد


پۆلیسی ئەمریکی دەستی بە هەڵمەتی دەستگیرکردن و ناردنەوەی پەنابەرانی نایاسایی لە وڵاتەکەی، کرد.

پۆلیسی ئەمریکی لەسەر بڕیاری دادوەری کۆچی وڵاتەکەی، لەمڕۆ دووشەممە 15-7-2019ـەوە دەستی بە هەڵمەتەکە کردووە و بڕیار جەند رۆژێک بەردەوام بێت.

لە هەڵمەتەکەدا، پۆلیس ئەو پەنابەرە نایاساییانە دەستگیر دەکات، کە ژمارەیان نزیکەی دوو هەزار خێزانە و لە وڵاتانی ئەمریکای ناوەڕاست و باشوور، پەنایان بۆ ئەمریکا بردووە.

رۆژی هەینیی رابردوو، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، کە بەردەوام دژایەتیی خۆی بۆ پەنابەران رادەگەیەنێت، رایگەیاندبوو، ”بەم نزیکانە“ هەڵمەتی دەستگیرکردن و ناردنەوەی پەنابەرە نایاساییەکان بۆ وڵاتەکانی خۆیان، دەست پێ دەکەن.






باسنيوز
Top