ئێران: ئەگەر ئەوروپا پابەندنەبێت، دەگەڕێینەوە بۆ كاتی پێش رێككەوتننامەكە

ئێران: ئەگەر ئەوروپا پابەندنەبێت، دەگەڕێینەوە بۆ كاتی پێش رێككەوتننامەكە
وتەبێژی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، ئەگەر وڵاتانی ئەوروپا پابەندنەبن بە رێككەوتننامە ئەتۆمیەكەوە، وڵاتەكەی هاوشێوەی كاتی پێش ئەنجامدانی رێككەوتننامەكە هەنگاودەنێت.

بەهرۆز كەمالوەندی، وتەبێژی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند، "ئێران ئامانجی ئەوەیە پابەندیەكانی بە رێككەوتننامە ئەتۆمیەكە كەمبكاتەوە تا ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی لەسەدا 4.5 بەرزدەكاتەوە".

ئاماژەی بەوەشكردوە "ئەو هەنگاوەی ئێران بە مەبەستی زیادكردنی ئاستی یۆرانیۆمی پیتێندراو هۆكارەكەی ئەوە نیە كە وڵاتە پێویستی پێیەتی، بەڵكو بەمەبەستی پێدانی هەلێكی دێپلۆماسیە تا لایەنەكانی رێككەوتنەكە لە پابەندیەكانمان بەو رێككەوتنە و هەڵگرتنی بەرپرسیاریەكە لەگەڵمان بوەستن".

كەمالوەندی رونیکردەوە، "ئێمە تەنها ئامانجمان ئەوەیە لایەنەكان بگەڕێنەوە بۆ رێككەوتننامە ئەتۆمیەكە و بەو پەیڕەوە كاربكەن و بەرپرسیاریەتی خۆیان هەڵبگرن".

سەبارەت بە هەنگاوەكانی ئەمداوییەی وڵاتەكەی ئەو وتەبێژە وتی، "هەنگاوەكانی ئێران بەرەو پەرپێدانی توانا ئەتۆمیەكانی، لە چوارچێوەی رێككەوتننامە ئەتۆمیەكەدایە".





خەندان
Top