فەیسبووک بە پێبژاردنی پێنج ملیار دۆلار سزا دەدرێ
ئەمریکا بە بڕی پێنج ملیار دۆلار کۆمپانیای فەیسبووک سزا دەدات.
لیژنەی بازرگانیی فیدڕالیی ئەمریکی رەزامەندیی لەسەر رێککەوتنێک لەگەك کۆمپانیای فەیسبووک داوە، کە بەهۆیەوە ئەو کۆمپانیایە دەبێ پێنج ملیار دۆلار وەک پێبژاردن، بداتە خەزێنەی ئەمریکا.
پێبژاردنەکە بەهۆی پێشێڵکردنی رێککەوتنێکی حکوومەتی ئەمریکا و فەیسبووکە، کە لە ساڵی 2011 واژۆ کراوە، کە رێککەوتنەکە تایبەت بووە بە چاودێریکردنی زانیارییەکانی بەکارهێنەرانی فەیسبووک.
