بەلەمێکی گواستنەوەی پەنابەران ژێرئاوکەوتوە و ژمارەی قوربانییەکان لەزیادبوندایە

بەلەمێکی گواستنەوەی پەنابەران ژێرئاوکەوتوە و ژمارەی قوربانییەکان لەزیادبوندایە
کۆتایی هەفتەی رابردو بەلەمێکی پەنابەران لەکەناراوەکانی لیبیا ژێرئاوکەوت کە 86 پەنابەری هەڵگرتبو لەلیبیاوە بەنیازی کۆچکردن بون بۆ ئەوروپا.

82 تەرمی کەشتییە نقومبوەکەی پەنابەران دۆزراوەتەوە


بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، خاچی سوری تونسی بڵاویکردۆتەوە تا ئێستا 82 تەرمی کەشتییە نقومبوەکەی پەنابەران دۆزراوەتەوە کە کۆتایی هەفتەی رابردو لەکەناراوەکانی لیبیا ژێرئاوکەوتوە و 86 پەنابەری لەلیبیاوە دەگەیاندە سنورەکانی ئەوروپا.

راوچیانی ماسی لەناوچەکە توانیویانە تەنها چوار کەس رزگاربکەن


لەمبارەیەوە ئاژانسی پەنابەرانی سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان (UNHCR) رایگەیاندوە، راوچیانی ماسی لەناوچەکە توانیویانە تەنها چوار کەس رزگاربکەن دواتر یەکێک لەرزگاربوان لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

مۆنگی سلیم بەپرس لە خاچی سوری تونسی بەرۆیتەرزی راگەیاندوە، دوای چەند رۆژێک لەگەڕان و پشکنین توانراوە تەرمی تەواوی ئەو 82 پەنابەرە بدۆزرێتەوە کە لەبەلەمی گواستنەوەکەدا بون.

کەناراوەکانی رۆژئاوای لیبیا دەرچەیەکی گرنگی پەنابەرانە بۆ سنورەکانی تونس و لەوێشەوە بۆ ئەوروپا کە قاچاغچییەکانی گواستنەوەی پەنابەران پەنای بۆدەبەن.








خەندان
Top