یەکێتی ئەوروپا رێگری لە 480 هەزار پەنابەر کردوە

 یەکێتی ئەوروپا رێگری لە 480 هەزار پەنابەر کردوە
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رایگه‌یاند له‌ 2018 رێگه‌ له‌ 471 هه‌زار كه‌س لەدەرەوەی یەکێتییەکە گیراوه‌ کەبچنه‌ ناو وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه‌ كه‌ و .

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، نووسینگه‌ی ئاماره‌كانی ئه‌وروپا رایگه‌یاندوە به‌پێی یاسای كۆچ له‌ 2018 مامه‌ڵه‌یان كردوه‌ و رێگه‌ له‌ 471 هه‌زار كه‌س گیراوه‌ بچنه‌ ناو وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه‌ كه‌ خەڵکی دەرەوەی یەکێتییەکە بون.

یه‌كێتی ئه‌وروپا داوایان له‌ 478 هه‌زار كه‌س كردوه‌ وڵاتانی ئه‌ندام جێبهێڵن


هه‌روه‌ها لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا داوایان له‌ 478 هه‌زار كه‌س كردوه‌ وڵاتانی ئه‌ندام جێبهێڵن و 198 هه‌زار كه‌سیش كه‌ هاوڵاتی یه‌كێتییه‌كه‌ نه‌بون و ره‌وانه‌ی وڵاتی سێیه‌م كراون.

134 هه‌زار و 100 كه‌س به‌ رێگای نایاسایی چونه‌ته‌ ئه‌وروپا


ده‌ركه‌وتوه‌ 134 هه‌زار و 100 كه‌س به‌ رێگای نایاسایی چونه‌ته‌ ئه‌وروپا كه‌ 105 هه‌زار و 900 كه‌س له‌ فه‌ڕه‌نسا، 93 هه‌زار و 400 كه‌س له‌ یۆنان و 78 هه‌زار و 300 كه‌سیش له‌ ئیسپانیان.






خەندان
Top