وەزیری دەرەوەی ئێران: بەهەر شێوازێک بێت بەردەوام دەبین لەهەناردەکردنی نەوت

وەزیری دەرەوەی ئێران: بەهەر شێوازێک بێت بەردەوام دەبین لەهەناردەکردنی نەوت
لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا بریتانییەکەی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لەهەناردەکردنی نەوت لەهەر بارودۆخ و هەلومەرجێکدابێت.

بەهەر شێوازێک بێت و لەهەر بارودۆخێکدابێت بەردەوام دەبن لەهەناردەکردنی نەوت


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەپەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و جێرمی هەنتی وەزیری دەرەوەی بریتانیا کردوە کە تێیدا زەریف بەهاوتا بریتانییەکەی راگەیاندوە، بەهەر شێوازێک بێت و لەهەر بارودۆخێکدابێت بەردەوام دەبن لەهەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەیان.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا زەریف داوای لەبریتانیا کردوە هەرچی زووە کەشتی نەوتهەڵگری وڵاتەکەی (گرەیس وەن) ئازادبکات.

هەفتەی رابردو لەئاوەکانی جەبەلتارق کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی بەناوی ( گرەیس وەن) کە دو ملیۆن بەرمیل نەوتی هەڵگرتبو لەلایەن هێزی دەریاوانی شاهانەی بریتانییەوە دەستیبەسەرداگیرا کە بەنیازبو نەوت بۆ سوریا هەناردەبکات.

بریتانیا ئەو هەناردەکردنی نەوت بۆ سوریا بەپێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان لەقەڵەمدەدات و ئێرانیش بەمافی خۆی دەزانێت نەوتی وڵاتەکەی بفرۆشێت.

ئاسانکاری بۆ ئازادکردنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی ئێران دەکەین


لای خۆشییەوە جێرمی هەنت، لەتویتێکدا، ئاماژەی بەوەکردوە وڵاتەکەی ئاسانکاری بۆ ئازادکردنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی ئێران دەکات بەومەرجەی تاران گەرەنتی ئەوەبدات کە ئەو نەوتە بۆ سوریا ناچێت.






خەندان
Top