گرووپێکی نزیک لە پەکەکە بەرپرسیارێتیی خۆی لە سووتاندنی دارستانەکانی ئیستەنبۆڵ ڕاگەیاند

گرووپێکی نزیک لە پەکەکە بەرپرسیارێتیی خۆی لە سووتاندنی دارستانەکانی ئیستەنبۆڵ ڕاگەیاند
لە سنووری نێوان دوو پارێزگای باکووری ڕۆژئاوای تورکیا، ئاگر لە دارستانێک دەکەوێتەوە و گرووپێکی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ دەگرێت.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر، لە داستانێکی نیوان شارەکانی (ئیستەنبۆڵ و موهڵا) کە دوو پارێزگای گەشتیارین لە باکووری رۆژئاوای تورکیا، ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و بەهۆیەوە ڕووبەرێکی فراوانی دار و درەخت سووتاون.

بەپێی ڕاگەیاندراوێک کە ئاژانسی (فورات نیوز)ی سەر بە پەکەکە بڵاوی کردووەتەوە، (میلیشیاکانی تۆڵەسەندنەوەی یەکگرتووی گەلان) بەرپرسیارێتیی خۆی لە سووتاندنی دارستانەکە ڕاگەیاندووە کە لە چەند گرووپێک پێک دێت و پەکەکە یەکێکە لەو گرووپانە و سەرجەمیشیان لە پەکەکەوە نزیکن.

هەر لەو ڕاگەیاندراوەدا باس لەوە کراوە کە بەهۆی ئەو هەڵسووکەوتانەی کە تورکیا لە باکووری کوردستاندا دەیکات، ئەم کارەیان ئەنجام داوە.

پێشتر لە راگەیاندراوێکدا پارێزگاری ئیستەنبۆڵ ڕای گەیاندبوو کە دوو منداڵی ١١ ساڵی و ١٣ ساڵی دەستگیر کراون، ئەوان بە سوودبینین لە (با)، ئاگریان لەو دارستانە بەرداوە و ئێستا منداڵەکان لەلایەن پۆلیسەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.











باسنيوز
Top