ئەنجومەنی نوێنەران دەسەڵاتەکانی ترەمپ بۆ هێرشکردنە سەر ئێران سنوردار دەکات

 ئەنجومەنی نوێنەران دەسەڵاتەکانی ترەمپ بۆ هێرشکردنە سەر ئێران سنوردار دەکات
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بەزۆرینەی دەنگ هەمواری یاسایەکی پەسەندکرد بۆ سنوردارکردنی تواناکانی دۆناڵد ترەمپ لەئەنجامدانی چالاکی سەربازی لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی تەنسیمی ئێرانی، رۆژی هەینی رابردو میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردۆتەوە بە 251 دەنگی رازی لەبەرامبەر 170 دەنگی ناڕازی، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگیان بەهەمواری یاسایەک دا بۆ سنوردارکردنی تواناکانی دۆناڵد ترەمپ لەئەنجامدانی چالاکی سەربازی لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران.

یاساکە رێگری لە سەرۆکی ئەمریکا دەکات بۆ ئەنجامدانی چالاکی سەربازی لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران


یاساکە رێگری لە سەرۆکی ئەمریکا دەکات بۆ ئەنجامدانی چالاکی سەربازی لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران تاکو کۆنگرێس بەفەرمی جەنگ رادەگەیەنێت یان فەرمانێکی رێگەپێدانی یاسایی دەردەکات.

27 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لەپارتەکەی سەرۆک کۆمار (پارتی کۆمارییەکان) دەنگیان بەسنوردارکردنی تواناکانی ترەمپدا


ئەوەی جێگای سەرنجە 27 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لەپارتەکەی سەرۆک کۆمار (پارتی کۆمارییەکان) دەنگیان بەسنوردارکردنی تواناکانی ترەمپدا و لەبەرامبەریشدا 7 ئەندامی دیموکراتەکان کە تاڕادەیەک دژی سیاستەکانی ئێستای ئیدارەی ترەمپن، لەبەرژەوەندی نیازو مەبەستەکانی ترەمپ دەنگیان داو هەمواری یاسای سنوردارکردنی تواناکانی ترەمپیان رەتکردەوە.

لەماوەی رابردودا، چەندین جار دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندوە رێگای بەکارهێنانی رێگەچارەی سەربازی لەبەردەمیاندا کراوەیە و پاش خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئەمریکاش ترەمپ رایگەیاند چەند دەقیقەیەک بەرلەجێبەجێکردنی بڕیاری هێرشکردنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێرانی رەتکردۆتەوە.






خەندان
Top