کاروانی دووەمی S400 گەیشتە تورکیا

 کاروانی دووەمی S400 گەیشتە تورکیا


سەرەڕای ناڕەزایی ئەمریکا، کاروانی دووەمی سیستەمی مووشەکیی S400 گەیشتە تورکیا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (سپۆتنیک)ی رووسی، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 13-7-2019، فڕۆکەیەکی بارهەڵگری رووسی لە بنکەی سەربازیی ئاسمانیی (مورتد) لە دووریی نزیکەی 30 کیلۆمەتر لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، نیشتووەتەوە.

هەروەک ئاژانسەکە بڵاوی کردووەتەوە، فڕۆکەکە کەلوپەلی سیستەمی مووشەکیی S400ـی هەڵگرتووە، کە دووەم کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلەکنیئەو سیستەمەیە، دوای ئەوەی رۆژی هەینی کاروانی یەکەمی گەیشتە ئەنقەرە.

لە ساڵی 2017، ئەنقەرە رێککەوتنێکی لەگەڵ مۆسکۆ واژۆ کرد بۆ کڕینی سیستەمی S400، کە پێشکەوتووترین سیستەمی دژە مووشەکی و دژە فڕۆکەیە و لە رووسیا دروست دەکرێت.

ئەمریکا چەند جارێک هۆشداریی داوەتە تورکیا و رایگەیاندووە، لە ئەگەری کڕینی ئەو مووشەکە رووسییە، چەندین سزا بەسەر تورکیادا دەسەپێنێت.




باسنیوز
Top