ئەمریکا: ئێران ڕووبەڕووی گەمارۆ و سزای توندتر دەبێتەوە
لەمبارەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویە: "پەرەدان بە بەرنامەی ناوکیی ئێران لەم دواییانەدا، دەبێتە هۆی پەراوێزخران و سزا و گەمارۆی زیاتر بۆ سەر ئەو وڵاتە، چونکە دەبێ وڵاتان داوا بکەن ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران بۆ بەرنامەی ئەتۆمی بگەیەنێتە سفر".
مایک پۆمپیۆ، ئاماژەی بەوەش کردووە: "کۆماری ئیسلامیی ئێرانی خاوەن چەکی ئەوتۆمی، دەبێتە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر جیهان".
دوێنێ یەکەشەممە 2019.7.7 سێ بەرپرسی باڵای ئێرانی لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشدا ئاشکرایان کرد: "ئیتر تاران لەمەودوا پابەندی ڕێژەی 3.67٪ی پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت و ئەو ڕێژەیە بەرز دەکاتەوە".
ئەم هەڵوێستەی ئێران لەبارەی زیاترکردنی ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم و هەوڵدان بۆ هاتنە دەرەوە لە ڕێکەکوتنی ناوکی، کاردانەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوا و بەتابەت ئەمریکای لێ کەوتەوە و دۆناڵد ترەمپ، لە لێدوانێکدا ئاشکرای کرد، خاترجەم بن ڕێگە نادەین ئێران قەت دەستی بە چەکی ئەتۆم ڕابتا و دەبێ ئەو وڵاتە زۆر وشیار بێت.
باسنیوز
