وەزیرێکی نەرویجی بەهۆی دەستدرێژیکردنە سەر پەنابەران سزادرا
سڤێین لۆدڤیگسن، وەزیری سامانی ماسیی نەرویجی (2001- 2005) و حاکمی هەرێمی ترۆمس لە باکووری نەرویج (2006- 2014)، بە دەستدرێژیکردنە سەر سێ پەنابەری تەمەن 25، 26 و 34 ساڵ، تاوانبار کرا.
سڤێین لۆدڤیگسن بە بەکارهێنانی دەسەڵاتی خۆی وەک حاکمی هەرێمەکە و پێدای بەڵێنی وەرگرتنی مافی مانەوە (ئیقامە) بە پەنابەرەکان، دەستدرێژی کردووەتە سەر ئەو سێ پەنابەرە.
دادگای نەرویجی بڕیاری پێنج سڵ زیندانیکردنی سڤێینی دا، لەگەڵ پابەندکردنی بە پێبژاردنی 743 هەزار کڕۆنی نەوریجی (زیاتر لە 86 هەزار دۆلار) بۆ سێ پەنابەرەکە.
باسنيوز
