ئێران کەمکردنەوەی پابەندبوونەکانی بە رێککەوتننامەی ئەتۆمی راگەیاند
بەهرۆز کەمالوەندی، لەگەڵ تەواو بوونی ئەو مۆڵەتەی دابوویان بە ئەوروپا، رایگەیاند: "پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی 3.67% زیاد دەکەین"
راشیگەیاند: "ئێمە ئێستا لە دۆخێکداین دەبێت بەرژەوەندییەکانی ئێران لەبارچاو بگرین و هەر کاتێکیش زانیمان پێویستیمان بە کارتیاکەری ئەتۆمییە، دەست بە دروستکردنی دەکەین".
لای خۆیەوە عەباس عێراقچی گووتی: "ئێمە 60 رۆژی دیکە مۆڵەت بە ئەوروپا دەدەین و ئەگەر لەم ماوەیە هەنگاوی پێویست نەنرێت بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی رێککەوتننامەی ئەتۆمی، هەنگاوی دیکە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم دەنێین".
ئاماژەی بەوەشدا، رووسیا و چین و هەندێک وڵاتی دیکە دەیانەوێت رێگا چارەیەک بۆ کێشەکان بدۆزنەوە، بەڵام بە بوونی ئەم جۆرە سیاسەتی ئەمەریکا، چارەسەر لە ئێستادا سەخت دەبێن.
K24 –
