بریتانیا: یەكێك لە گەورەترین باندە گەورەكانی بازرگانیكردن بە مرۆڤ دەستگیركرا
زیاتر له 400 كهس بونهته قوربانی دهستی ئهوبانده
پۆلیسی بریتانیا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند "پاش سێ ساڵ لە گەڕان و بەداواداچون، توانیویانە یەكێك لە گەورەترین باندەكانی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە دەستگیربكەن، كە زیاتر لە 400 كەس بونەتە قوربانی دەستی ئەو تۆڕە".
پهیمانی ژیانێكی باشتریان پێداون بهڵام دواتر وهك بهنده كاریانپێكراوه
تۆڕی هەواڵی بی بی سی بریتانی لەوبارەیەوە رایگەیاندوە "ئەو باندە، توانیویەتی ژمارەیەك خەڵك لە پۆڵەندا فریوبدات، تا بە مەبەستی كاركردن بچنە بریتانیا و پەیمانی كاری باش و ژیانێكی باشتری پێداون، بەڵام دواتر قوربانیەكان ناچاركراون لە خانوی وێراندا بژین و هاوشێوەی بەندە كاریان پێكراوە".
باندهكه پێكهاتوه له پێنج پیاو و سێ ژن
ئەو باندە كە پێكهاتوە لە پێنج پیاو و سێ ژن، توانیویانە ئەو كەسانە بدۆزنەوە كە پێویستیەكی زۆریان بە هاوكاری بوە و بە تەواوی بێهیوابون لە زێدی خۆیان، لەوانەش كەسە بێلانەكان و ئالودەبوەكانی مەی، لەگەل ئەو كەسانەی پێشتر لە زینداندا بون.
قوربانیەكانی ئەو باندە، ناچاركراون بە درێژایی رۆژ كار لە ناوچەكانی پاشماوەی خۆراك و دوبارە بەكارهێنانەوەدا بكەن و لە بەرامبەریشدا هەفتانە تەنها 20 یۆرۆ-یان وەرگرتوە، لە هەمانكاتدا هەژماری بانكی بۆ ئەو قوربانیانە كراوەتەوە، بەڵام باندەكە كۆنترۆڵی هەژمارەكانیان كردوە.
لهماوهی پێنج ساڵدا بونهته خاوهنی دو ملیۆن یۆرۆ
ئاماژە بەوەشكراوە، لەنێوان ساڵانی 2012 بۆ 2017، ئەو باندە بەهۆی كارە قاچاخەكانیەوە 2 ملیۆن یۆرۆ-ی بەدەسهێناوە كە لەژێر سایەی ئەو پارەیەدا ئەندامەكانی ژیانێكی شاهانەییان بەڕێكردوە.
لەئێستادا ئەو باندە لە لایەن پۆلیسی بریتانیاوە دەستگیركراون، و دۆسیەی تاوانیان بۆ كراوەتەوە، زانیاریەكانیش دەڵێن بەپێی دەستوری وڵاتەكە، ماوەی سزای تاوانەكانیان لەنێوان سێ بۆ 11 ساڵ زیندانیدا دەبێت.
خەندان
