ترەمپ: ئێران ئاستی رێگه‌پێدراوی یۆرانیۆمی پیتێنراوی تێپه‌ڕاند ئه‌وه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌نگاوێكی باش نییه
تره‌مپ بڕیاره‌كه‌ی ئێرانی به سه‌یر ناوبردووه و گوتوویه‌تی: تاران ئه‌و رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌ی پێشێل كردووه كه ساڵی 2015 پێش ماوه‌یه‌ك له‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرم له‌گه‌ڵیدا كرابوو.
تره‌مپ وه‌ك هه‌میشه له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: ئێران ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌ی كه به‌هاكه‌ی 150 ملیار دۆلار بوو، جگه له 1.8 ملیار دۆلاری سندووقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌ڵه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه‌ی پێشێل كردووه، ئه‌وه‌ش پێش ماوه‌یه‌ك بووه له‌وه‌ی ببمه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: ئێستا ئێران ئاستی رێگه‌پێدراوی له یۆرانیۆمی پیتێنراوی تێپه‌ڕاند، ئه‌وه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌نگاوێكی باش نییه.
قسه‌كانی تره‌مپ پاش ئه‌وه‌هات كه به‌رپرسانی ئێران رایانگه‌یاند: بڕی یه‌ده‌گی یۆرانیۆمی پیتێنراویان گه‌یاندووه‌ته سه‌رووی 300 كیلۆگرام.
k24
