بریتانیا: ئەگەر ئێران پابەند نەبێت، لە رێككەوتنە ئەتۆمیەكە دەكشێینەوە

بریتانیا: ئەگەر ئێران پابەند نەبێت، لە رێككەوتنە ئەتۆمیەكە دەكشێینەوە
دوای ئەوەی ئێران رایگەیاند، ئاستی یۆرانیۆمی پیتێندراوی لە وڵاتەكەی زیاتركردوە و رێژەكەی برگەكانی رێككەوتننامە ئەتۆمیەكەی تێپەڕاندوە، وەزیری دەرەوەی بریتانیا هۆشداری دایە ئەو وڵاتە.

ئەگەر ئێران پابەندنەبێت بە رێككەوتننامە ئەتۆمیەكەوە، برغتانیا لەو رێككەوتنە دەكشێتەوە


جێرێمی هەنت، وەزیری دەرەوەی بریتانیا دوێنێ دوشەممە لەمیانی لێدوانێكی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، "ئەگەر ئێران پابەندنەبێت بە رێككەوتننامە ئەتۆمیەكەوە، برغتانیا لەو رێككەوتنە دەكشێتەوە".

خواستمان هەیە ئەو رێككەوتننامە ئەتۆمیە بپارێزین


هەنت، كە یەكێكە لەو دوو كاندیدەی خۆی بە مەبەستی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك وەزیرانی بریتانیا خۆی پاڵێوراوە، لەمیانی لێدوانەكەیدا ئاماژەی بەوەكرد، خواستیان هەیە ئەو رێككەوتننامە ئەتۆمیە بپارێزن كە تایبەتە بە وزەی ئەتۆمی ئێران، چونكە نایانەوێت ئەو وڵاتە ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.

وتیشی، "سەرەڕای ئەوەی دەمانەوێت رێككەوتنە ئەتۆمیەكە بپارێزین، بەڵام ئەگەر ئێران پابەند نەبێت پێیەوە، ئێمەش لەو رێككەوتنە دەكشێینەوە".

ئێران رێژەی یۆرانیۆمی خەزنكراوی وڵاتەكەی بە رێژەی زیاتر لەسەدا سێ بەرزكردوەتەوە


وتەكانی هەنت دوای ئەوە هات، دوێنێ دوشەممە ئێران بە فەرمی رایگەیاند، رێژەی یۆرانیۆمی خەزنكراوی وڵاتەكەی بە رێژەی زیاتر لەسەدا سێ بەرزكردوەتەوە، كە ئەو هەنگاوە شكاندنی بەشێكە لە پابەندیەكانی ریككەوتنە ئەتۆمیەكە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكان هۆشداری دایە تاران.

پاش ئەو راگەیەندراوەی ئێران لەبارەی زیادكردنی رێژەی یۆرانیۆم-ی پیتێندراو لە وڵاتەكەیدا، دەسبەجێ كاردانەوەی لێكەوتەوە و وڵاتانی ئەوروپا و بریتانیا و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاش لەوباریەوە هۆشداریان دا.

هەشتی ئایاری ئەمساڵ، حكومەتی تاران 60 رۆژ مۆڵەتی دایە ئەو وڵاتە ئەوروپیانەی لەسەر رككەوتنە ئەتۆمیەكە واژۆیان هەیە


هەشتی ئایاری ئەمساڵ، حكومەتی تاران 60 رۆژ مۆڵەتی دایە ئەو وڵاتە ئەوروپیانەی لەسەر رككەوتنە ئەتۆمیەكە واژۆیان هەیە، تا پارێزگاری لە رێككەوتنەكە بكەن و سنورێك بۆ فشارەكانی سەر وڵاتەكەی دابنێن، راشیگەیاندبو "لە ئەگەری تێپەڕینی مۆڵەتەكە بێ ئەنجام، هەنگاوی توندتر هەڵدەگرن".






خەندان
Top