لە تورکیا بڕیار لەبارەی کەمکردنەوەی باجی سەر کاڵاکان دەدرێت

 لە تورکیا بڕیار لەبارەی کەمکردنەوەی باجی سەر کاڵاکان دەدرێت
ئەمڕۆ بڕیار لەبارەی کەمکردنەوەی باج لەسەر بەشێک لە کەلوپەلەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا دەدرێت و، چاوەڕێدەکرێت وەزارەتی دارایی تورکیا وادەکە بۆ ماوەیەکی دیکە درێژبکاتەوە.

حکومەتی تورکیا لە ساڵی 2018 بۆ کەمکردنەوەی گوشارە ئابوورییەکان لەسەر خەڵک، بڕیاریدا باج لەسەر هەندێک کەلوپەلی نێو ماڵ، ئۆتۆمبێل و چەند بابەتێکی دیکە لەنێوان یەک بۆ 50% کەمبکاتەوە.

بەهۆی ئەو قەیرانە ئابوورییەی لە هاوینی رابردووەوە تورکیا و باکووری کوردستانی گرتووەتەوە، گوشارێکی زۆر کەوتووەتە سەر خەڵک. بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە، حکومەتی تورکیا چەند رێوشوێنێکی گرتنەبەر، لەوانەش بڕیاری کەمکردنەوەی باجی دا لەسەر چەند جۆرێک کاڵا.

لە رۆژی 1-11-2018 بڕیارەکان کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە و تاوەکو ئێستا دووجار درێژکراونەتەوە.

کەمکردنەوەی باجی سەر کاڵاکان:

1-11-2018 دەستیپێکرد
31-12-2018 درێژکرایەوە
31-3-2019 درێژکرایەوە
30-6-2019 کۆتاییهات

کەمکردنەوەی باج لە باکووری کوردستان و تورکیا:

- مۆبیلیات و پێداویستیی ناوماڵ لە 18% بۆ 8%
- ئۆتۆمبیلی کرێ لە 18% بۆ 1%
- ئۆتۆمبیلی تایبەت لە 50% بۆ 35%
- کرێ لە 4% بۆ 3%

دوێنێ (یەکشەممە، 30-6-2019) ئەو وادەیەی کەمکردنەوەی باج کۆتایی هات و هێشتا روون نییە، ئایا ئەنقەرە بۆ جاری سێیەم ماوەکە درێژدەکاتەوە، یان دۆخەکە دەگەڕێتەوە بۆ بەر لە تشرینی دووەمی 2018.




رووداو
Top