نرخی نەوتی خاو لەسەدا دو بەرزبوەوە
هەریەك لە وڵاتانی روسیا و سعودیە و عێراق بڕیاریاندا بۆ ماوەی شەش بۆ نۆ مانگی داهاتو، بەردەوامبن لەسەر كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنان
پاش ئەوەی هەریەك لە وڵاتانی روسیا و سعودیە و عێراق بڕیاریاندا بۆ ماوەی شەش بۆ نۆ مانگی داهاتو، بەردەوامبن لەسەر كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنان و هەناردەكردنەی نەوتی خاوی وڵاتەكەیان، نرخی نەوت بە رێژەی لەسەدا دو بەرزبوەنەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی.
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی لەسەدا 2.4 بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 66.44 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا، لەكاتێكدا پێش كۆتا مامەڵەی نرخی ئەو بەرهەمە گەیشتە 66.31 دۆلار بۆ یەك بەرمیل.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا بەڕێژەی لەسەدا 2.3 بەرزبوەتەوە
هاوكات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا بەڕێژەی لەسەدا 2.3 بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل كردویەتیە 59.83 دۆلار.
رێكخراوی وڵاتانی وەبەرهێنی نەوت (ئۆپیك) هەفتەی رابردو لە ڤیەننا كۆبونەوە و لەمیانی كۆبونەوەكەدا وڵاتانی ئەندام لەو رێكخراوە و وڵاتانی هاوپەیمانی (ئۆپیك+) بڕیاریاندا تا كۆتایی ساڵی 2019 بەردەوامبن لە كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنان و هەناردەكردنی نەوتی خاو.
خەندان
