ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی فراوانی کردە سەر سووریا

 ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی فراوانی کردە سەر سووریا


سوپای ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی فراوانی کردە سەر دوو شاری سووریا و دەنگی چەندین تەقینەوە بیستراوە.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، درەنگانی شەوی یەکشەممە 30-6-2019، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە یەک کاتدا چەندین بنکەیان لە گوندەوارەکانی باشووری دیمەشق و گوندەوارەکانی پارێزگای حیمس، کردووەتە ئامانج.

میدیای فەرمیی رژێمی سووریا بڵاوی کردووەتەوە، کە ژمارەیەک مووشەکی ئیسرائیل سەنتەری تویژینەوە زانستییەکانی لە ناوچەی جەمڕایا لە رۆژئاوای دیمەش کردووەتە ئامانخ. بەهۆیەوە تەقینەوەیەکی گەورە رووی داوە.

سەرچاوەیەکی سەربازیی رژێمی سووریا بە ئاژانسی (سپۆتنیک)ی رووسی راگەیاندووە، کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە ئاسمانی لوبنانەوە بنکە سەربازییەکانی رژێمی سووریایان لە هەردوو شاری حمس و دیمەشق کردووەتە ئامانج.

بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانەوە، دەنگی چەندین تەقینەوە لە دیمەش و حمس بیستراوە و میدیاکان باس لەوە دەکەن، کە چوار کەس گیانیان لەدەست داوە و 21 کەسی دیکەش بریندار بوون.








باسنيوز
Top