تەقینەوەیەک لە قوبرس رووی دا

 تەقینەوەیەک لە قوبرس رووی دا


مووشەکێک لە قوبرس تەقیوەتەوە و دەنگۆی روودانی تەقینەوەیەک بڵاو دەبێتەوە.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 1-7-2019 لە باکووری نیقۆسیای پایتەختی قوبرسی تورکیا، رووی داوە.

بەشێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، کە مووشەکێک تێک شکاوە و کەوتووەتە ناوچەیەکی باکووری نیقۆسیا و هەندێک سەرچاوەی تورکیش پێیان وایە تەقینەوە بووە.

قودرەت ئۆزارسای، وەزیری دەرەوەی قوبرس رایگەیاندووە، تەقینەوەکە یان لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی هەڵگری تەقەمەنی یان مووشەکێکەوە رووی داوە.

قوبرسی تورکی کەوتووەتە باکووری دوورگەی قوبرس و لە ساڵی 1974ـەوە بە زەبری سوپای تورکیا لە قوبرسی یۆنانی جیا کراوەتەوە و دەوڵەتێکی تێدا دامەزرێنراوە، کە تەنیا تورکیا دانی پێدا ناوە.







باسنیوز
Top