پێنتاگۆن: فڕۆکەی F22مان لە قەتەر جێگیر کردووە

 پێنتاگۆن: فڕۆکەی F22مان لە قەتەر جێگیر کردووە
سوپای ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بڵاوکردنەدوەی ڕاگەیەندراو و گرفتە ڤیدیۆ ئاشکرای کردووە بۆ بەرگری لە هێزەکانیان لە ناوچەکە و بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە چەند فڕۆکەی F22یان لە قەتەر جێگیر کردووە.



میدیاکانی ئەمریکان ئاشکرایان کردووە هێزی ئاسمانیی ئەمریکا چەندین فڕۆکەی F22 کە شاراوەن لە بنکەی ئاسمانیی "ئەلعەدید" لە قەتەر جێگیر کردووە.



لەمبارەوە ئەرکانی فەرماندەیی هێزی ئاسمانیی سوپای ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (سەنتکام) بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراو و چەند گرتە ڤیدیۆیەک، ئاشکرای کردووە ئەم هەڵوێستە جیدیبوونی ئەمریکایە و ئەو فڕۆکانەش ڕۆژی پێنجشەممە لە قەتەر جێگیر کراون. ئەمریکییەکان لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا کە ژمارەی فڕۆکە F22ەکان چەند دانەن، بەڵام لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت کە ژمارەیان پێنج فڕۆکەیە.



هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "مەبەست لە جێگیرکردنی ئەو فڕۆکە جەنگییانە بەرگرییە لە هێزە و بەرژەوەندییەکانیان لە ناوچەکە و ئەم هەوڵەی ئەمریکا لە حاڵێکدایە کە جۆن بۆڵتەن، ڕاوێژکاری کۆشکی سپی پێشتر باسی لە ڕەوانەکردنی کەشتییەکی نوێی فڕۆکەهەڵگر بۆ ناوچەکە کردبوو.











باسنيوز
Top