تره‌مپ داوای دوو خولهك بینینی كیم جۆنگ ئون ده‌كات
بڕیاره تره‌مپ بگاته كۆریای باشوور و له‌وباره‌یه‌وه گووتی: "ده‌مه‌وێ له ماوه‌ی مانه‌وه‌مدا چاوم به سه‌رۆكی كۆریای باكوور بكه‌وێت، له سنووره له چهكداماڵراوهكهی نێوان هه‌ر دوو كۆریا سڵاوێكی لێبكه‌م و ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌م، به كیم بڵێم سڵاو ئه‌گه‌ر بێت و له‌وێ یه‌كتری ببینین بۆ ماوه‌ی دوو خولهك، ده‌توانم ئه‌وه بكه‌م و ئه‌وه‌ش كارێكی باشه بیكه‌م".
له به‌رامبه‌ر پێشنیازه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئاژانسی هه‌واڵی ناوه‌ندیی كۆریای باشوور له زاری چوون سون هوا، جێگری یه‌كه‌می وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكووره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه "پێشنیازه‌كه‌ی تره‌مپ زۆر سه‌رنجڕاكێش و جێگای بایه‌خه، به‌ڵام تا ئیستا ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی داوایه‌كی له‌و جۆره‌ی له پیۆنگ یانگ نه‌كردووه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆریای باكوور گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر ئه‌و دیداره له‌و سنووره‌دا رووبدات، زۆر گرنگه و ده‌رفه‌تێكه بۆ قوڵبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سه‌رۆك كیم جۆنگ ئون و سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ".
K24
