ترەمپ و ئەردۆغان كڕینی S400 تاوتوێ دەكەن
ئەمڕۆ لە دووەم رۆژی لووتكەی گروپی 20، لە شاری ئۆساكای ژاپۆن، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە جیا لەگەڵ ھەریەك لە ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی رووسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ پوتن، ئەردۆغان رایگەیاند، ھیچ گرفتێك لە كڕینی سیستمی بەگری مووشەكی ئێس 400ـی رووسی نییە و گرێبەستمان لەگەڵ رووسیا وەك جۆی جێبەجێ دەكرێت، ئێستا كار لەسەر شێوازی وەرگرتننی دەكرێت و كارەكان بەرەو كۆتایی دەچن.
بەر لە دەستپێكردنی كۆبوونەوەی ئەردۆغان و ترەمپیش، ترەمپ رایگەیاندووە، نا دادپەروەری بەرامبەر توركیا كراوە، چونكە ئیدارەی ئۆباما نەیھشتووە سیستمی پاتریۆت بە توركیا بفرۆشرێت.
سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکراشیکردووە، بۆ سەردانکردنی تورکیا بانگهێشت کراوە و لە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەنقەرە بەردەوام دەبن.
روونیشی كردۆتەوە، رەنگە رێگەچارەی دیكە بۆ پرسی كڕینی ئێس 400 لەلایەن توركیا بدۆزرێتەوە.
K24
