محەممەد بن سەلمان لە کۆریای باشوور بە بەهای 8 ملیار دۆلار گرێبەستی واژۆکرد

 محەممەد بن سەلمان لە کۆریای باشوور بە بەهای 8 ملیار دۆلار گرێبەستی واژۆکرد
لە میانەی سەردانەکەی محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە بۆ کۆریای باشوور و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، کۆمپانیای نیشتمانی سعودیە ناسراو بە ئارامکۆ 12 گرێبەستی گەورەی بە بڕی 8 ملیار دۆلار لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە واژۆکرد.

گەورەترین گرێبەستی ئارامکۆ لەگەڵ سێیەم گەورە پاڵاوگەی کۆریای باشوورە بە گوژمەی 6 ملیار دۆلار کە بۆ دروستکردنی پاڵاوگە و کارگەی پێترۆکیمیاییە لە سعودیە.

یەکێکی دیکە لەو گرێبەستانە، گرێبەستی ئارامکۆیە لەگەڵ کۆمپانیای پیشەسازی قورسی هیوندای بۆ درووستکردنی چەندین کارگەی گەورە لە سعودیە.

هەروەها ئارامکۆ و هیوندای لەسەر درووستکردنی کەشتی گەورە بە هاوبەشی رێککەوتوون. سعودیە بڕیاریداوە نەوتی زیاتر بە کۆریای باشوور بفرۆشێت ، دوای ئەوەی کە هەناردەی نەوتی ئێران بە هۆی گەمارۆکانەوە بۆ کۆریای باشوور بە تەواوی وەستاوە.





رووداو
Top