ئهردۆغان له بارهی سهردانی ئۆجهلان روونكردنهوه دهدات
دوای ئەوەی لە 18/6/2019، جارێكی دیكە پارێزەران چاویان بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری بەندكراوی پەكەكە كەوت. پێش ھەڵبژاردنی دووبارەی شارەوانی ئیستانبوڵ لە 20ی ئەم مانگە عەلی کەمال ئۆزجان، مامۆستای زانکۆ لە ئیمرالی چاوی بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان كەوت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "دیداری عەلی کەمال ئۆزجان، مامۆستای زانکۆ لەگەڵ ئۆجەلان، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای هەواڵگری میت بووە".
لە سەروبەندی ھەڵبژاردنی شارەوانی ئیستانبوڵ، كەناڵی فەرمی دەوڵەتی توركیا TRT چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ عوسمان ئۆجەلانی برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەنجامدا، دواتر جەھەپە رەخنەی ئەوەی گرت "كە ئەگەر عوسمان ئۆجەلان خراوەتە ناو لیستی سووری و بە تیرۆرست ناسێنراوە، چۆن لە كەناڵی فەرمی دەوڵەت چاوپێكەوتنی لەگەڵ دەكرێت؟".
سهركۆماری توركیا وەڵامی جەھەپەی دایەوە و رایگهیاند: "نازانم كه عوسمان ئۆجەلان لە لیستی داواکراندا لە لیستی سووردایە. ئهگهر له تهرهته كوردی پرۆگرامی كردبێت، ئهمه هاوڕێیانمان له تهرهته دهیزانن، من متمانهم پێیان ههیه".
K24 -
