سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ پێشمەرگە دووپات دەکاتەوە

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ پێشمەرگە دووپات دەکاتەوە
ترێزا مێی، سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان دووپات کردەوە.

لە میانەی پێشوازیکردنی شاندێکی باڵای عێراقی کە نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش تێیدا ئامادە بوو، ترێزا مێی ڕایگەیاند کە حکوومەتی بەریتانیا پابەندە بە بەردەوامی پاڵپشتییە سەربازییەکان بۆ ھێزە چەکدارەکانی عێراق و پێشمەرگەی کوردستان.

بەریتانیا لە چوارچێوەی ھاوپەیمانیی دژ بە چەکدارانی داعش، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو ڕاھێنانی سەربازی و لۆجیستی بۆ ھێزی پێشمەرگە دابین کردووە.










باسنيوز
Top