کۆنگرێس هەوڵ دەدا رێگریی لە شەڕی ترەمپ دژی ئێران بکات

کۆنگرێس هەوڵ دەدا رێگریی لە شەڕی ترەمپ دژی ئێران بکات
دوو کۆنگرێسمانی ئەمریکی هەوڵ دەدەن لەڕێی هەمواری یاسای بودجەی سەربازی، رێگری لە شەڕی وڵاتەکەیان لە دژی ئێران، بکەن.

رۆ حەنا و مات گیتس، ئەندامانی دیموکرات لە کۆنگرێسی ئەمریکا پێشنیازیان کردووە یاسای بودجەی سەربازیی ئەمریکی بۆ ئەمساڵ هەموار بکرێتەوە، بەشێوەیەک، کە رێگا بە شەڕی وڵاتێک، نەدات.

رۆ حەنا رایگەیاندووە، لە شەڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وڵاتەکەی یەک تریلیۆن دۆلاری خەرج کردووە و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکیش دەیەوی شەڕێکی دیکە بۆ وڵاتەکەی هەڵبگیرسێنێت.

هەروەها مات گیتس رایگەیاندووە، شەڕ ئەمریکا بەهێز ناکا بەڵکو بێهێزی دەکات، لەگەڵ ئەوەش نابێ ئێران ببێتە خاوەن چەکی ناوکی و تێکدانی ئاسایشی جیهان، بۆیە دەبێ کۆنگرێس رێگایەکی دیکەی جگە لە شەڕ، بۆ دژایەتیی ئێران بدۆزێتەوە.










باسنيوز
Top