سەرۆکانی هەردوو وڵاتی ئەمریکا و کۆریای باکوور هەوڵی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی سێیەم دەدەن.

سەرۆکانی هەردوو وڵاتی ئەمریکا و کۆریای باکوور هەوڵی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی سێیەم دەدەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26-6-2019، مۆن جای ئین، سەرۆکی کۆریای باشوور رایگەیاندووە، بەرپرسانی کۆریای باکوور و ئەمریکا بە نهێنی کۆبوونەتەوە و ئامادەکارییان بۆ کۆبوونەوەی سێیەمی دۆناڵد ترەمپ و کیم جۆنگ ئون کردووە.

رۆژی چوارشەممە 27-2-2019، کۆبوونەوەی دووەمی کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە هانۆی پایتەختی ڤێتنام ئەنجام درا و بەبێ هیچ ئەنجام و رێککەوتنێک، کۆتایی هات.

پێشتر لە رۆژی 12-6-2018 بۆ یەکەم جار، کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە سەنگافورە کۆبوونەوە و رێککەوتنێکیان بۆ راگرتنی پەرەپێدانی چەکە ناوکییەکانی کۆریای باکوور واژۆ کرد.










باسنیوز
Top