شەپۆلێکی گەرمای بەهێز روو لە فەرەنسا دەکات
پسپۆڕانی کەشناسیی فەرەنسی رایانگەیاندووە، کە لەم چوار رۆژەی داهاتوو (چوار رۆژی کۆتایی ئەم مانگە) بە تایبەت لە رۆژی هەینی 28-6-2019، پلەی گەرمی لە هەردوو ناوچەی نیمس و کارپینتراس لە باشووری وڵاتەکەیان، پلەی گەرمی دەگاتە 45 پلەی سەدی.
بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو شەپۆلە، حکوومەتی فەرەنسا ئامێری ئاوپڕژێنی لە شەقامەکان بڵاو کردووەتەوە و داوای لە هاووڵاتییان کردووە خۆیان لە تیشکی راستەوخۆی خۆر بپارێزن.
تا ئێستا (لە هەموو مێژووی فەرەنسادا) بەرزترین پلەی تۆمارکراوی گەرمی گەیشتووەتە 44.1 لە رۆژی 12-8-2003، کە ئەوساڵە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمییەوە، نزیکەی 70 هەزار کەس لە وڵاتانی ئەورووپا گیانیان لەدەست دا.
باسنیوز
