مارک ئەسپر: بەتەماین لە بەرانبەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هاوپەیمانێتییەکی گەورە پێک بهێنين
مارک ئەسپر، دوێنێ سێشەممە 2019.6.25 بە میدیاکانی ڕاگەیاند: "بەتەمایە لە بەرانبەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هاوپەیمانێتییەکی گەورە پێک بهێنێت تاکوو ڕێبەرانی ئێران ناچار ببن لەگەڵ واشنتۆن گگفتوگۆ بکەن".
سەرپەرشتی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەم دوایانە لە ناوچە بە واتای (ڕووبەڕوو بوونەوەی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکان نییە)، بەڵکوو گرفت و ئاستەنگێکی انوچەیی و جیهانییە کە پێویستی بە دانوستان و دیپلۆماسیی نێودەوڵەتییە".
سەفەری مارک ئەسپر، بۆ برۆکسێل و کۆبوونەوەی لەگەڵ ناتۆ لەبارەی ئێران لە حاڵێکدایە کە ئەمریکا گەمارۆی خستووەتە سەر عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی و چەند دەزگایەکی پەیوەندیدار و محەمەدجەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە.
ئەو گەمارۆ نوێیانە لەدژی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، پاش تێکشکانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا لە نزیکە ئاوەکانی کەنداو لەلایەن ئێرانەوە هاتووەتە ئاراوە و تارانیش بەرپرسایەتیی تێکشکانی ئەو فڕۆکەیەی گرتووەتە ئەستۆ.
دوێنێ سێشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردەوە: "هێرشی دووبارەی ئێران، وەڵام و هێرشی قورسی ئەمریکای بەدوادا دێت و "بە جۆرێک لە هەندێ شوێن وەڵامەکان زۆر ئەستەم، واتە لەناوچوونی یەکجارەکییانە".
لە بەرانبەردا حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران، لە کاردانەوە بە گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا ڕای گەیاندووە: "کۆشکی سپی تووشی تێکچوونی زهنی بووە و ئەو گەمارۆیانە کاریگەرییان نابێت".
باسنيوز
