دۆناڵد ترەمپ: نامەیەکی هاوڕێیانەم بۆ ڕابەری کۆریای باکور ناردوە

دۆناڵد ترەمپ: نامەیەکی هاوڕێیانەم بۆ ڕابەری کۆریای باکور ناردوە
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، "نامەیەکی هاوڕێیانەی" بۆ کیم جۆنگ ئون، رابەری کۆریای باکور ناردوە، وەک وەڵامێک بۆ نامەکە کیم کە هەفتەی رابردو بۆی ناردوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاندوە، "نامەیەکی هاوڕێیانەی" بۆ کیم جۆنگ ئون، رابەری کۆریای باکور ناردوە، وەک وەڵامێک بۆ نامەکەی کیم کە هەفتەی رابردو بۆی ناردوە.

گۆڕینەوەیەی نامە لە نێوان دۆناڵد ترەمپ و کیم جۆنگ ئون لەکاتێکدا دێت کە ھێشتا ئەو دو وڵاتە ناکۆکن لەسەر داهاتوی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆریای باکور.

لەبارەی نامەکەی کیم جۆن ئونەوە کە هەفتەی رابردو بۆ ئاڕاستەی کردوە ترەمپ وتی، "ئەو نامەیەی هەفتەی رابردو لە کیمەوە پێی گەیشتوە پیرۆزبایی بوە لە رۆژی لە دایکبونەکەی".

هاوکات سارە ساندەرز، وتەبێژی کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، "گۆڕینەوەی نامەکان لە نێوان دو سەرۆکەکەدا بەردەوامە".






خەندان
Top