خەڵاتی نۆبڵ لە تەوەكول كرمان دەسەنرێتەوەی

خەڵاتی نۆبڵ لە تەوەكول كرمان  دەسەنرێتەوەی
بە مەبەستی لێسەندنەوەی خەڵاتی نۆبڵ لە ژنە چلاكوانێكی یەمەنی، كەمپەینێكی نێودەوڵەتی ئەنجامدەدرێت، لیژنەی بەڕێوەبەری كەمپەینەكەش هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، ئەو ژنە چالاكوانە رەخنەی لە ژمارەیەك بەرپرسی عەرەب گرتوە.

لە چەند ولاتێكی جیاواز، كەمپەینێك بە مەبەستی لێسەندنەوی خەڵاتی نۆبل بۆ ئاشتی لە تەوەكول كرمان، ژنە چالاكوانی یەمەنی بەڕێوەدەچێت، لیژنەی بەڕێوەبەری كەمپەینەكەش كە بنكەی سەرەكی لە پاریس-ی پایتەختی فرەنسایە رایگەیاند "چالاكیەكان سەبارەت بە لێسەندنەوەی خەلاتی نۆبڵ لە كرمان، لە پایتەختی چەندین وڵات بەڕێوەدەچێت".

لیژنەكە ئاماژەی بەوەشكروە "چەندین كەسایەتی راگەیەندكار و یاسایی و كەسانی دیكە بە مەبەستی داواكردنی رونكردنەوەی هەڵوێستەكانی تەوەكول كرمان لە پشتگیریكردنی رێكخراوی ئیخوان موسلیمین و داواكاریەكانی بۆ ئەنجامدانی توندوتیژی لە وڵاتە عەرەبیەكاندا لەو بەشداری لە كەمپەینەكەدا دەكەن".

ئەو كەمپەینە دوای ئەوەدێت، چەند رۆژێك لەمەوبەر تەوەكول كرمان رەخنەی توندی لە بەرپرسانی میسر گرت و بەرپرسیاری مردنی محەمەد مورسی، سەرۆكی پێشوی ئەو ولاتەی خستە ئەستۆی بەرپرسانی ئێستای میسر.

هاوكات بەهۆی ئەو جەنگە بەردەوامەی لە وڵاتەكەیدا هەیە، رەخنەی توندی لە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، پادشای سعودیە گرتوە و ، محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە لە رەخنە توندەكانی بێبەش نەبوە.

لە هەمانكاتدا دژ بە هەرەیك لە وڵاتانی ئیمارات و یەمەن و سعودیە چەندینجار پەیامی بڵاوكردوەتەوە و تۆمەتی جەنگەكانی سودان و یەمەن-ی خستوەتە پاڵ ئەو وڵاتانە.

تەوەكول كرمان، چالاكوانێكی بواری مرۆیی یەمەنیە و داكۆكیكاری ئازادی راگەیاندن و میدیا و ئازادی مرۆڤ و ژنانە لە وڵاتەكەی خۆی، لە هەمانكاتدا سەرۆكی رێكخراوی رۆژنامەكانی بێ سنورە لە یەمەن و ئەندامی ئەنجومەنی راوێژكاری پارتی كۆبونەوەی یەمەنی بۆ چاكسازی-ە، كە ماوەیەك لەمەوبەر لەو پارتە دوریانخستەوە.

ساڵی 2011 كرمان بەهۆی رۆڵی چالاكی لە جوڵانەوەی خۆپیشاندانەكان یپشتگیری لە دیموكراتی و هەوڵەكانی بۆ بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی ئاشتیانە لەپێناو مافەكانی ژنان و ئازادی دیموكراتی، خەڵاتی نۆبڵ-ی بۆ ئاشتی پێبەخشرا.









خەندان
Top