کۆریای باکور و چین گەیشتنە رێکەوتن

کۆریای باکور و چین گەیشتنە رێکەوتن
کیم جۆن ئون، سەرۆکی کۆریای باکور خی جینپینگ، سەرۆکی چین لەبارەی چەند بابەتێکی گرنگەوە گەیشتنە رێکەوتن و رایانگەیاند، پەیوەندی هاوڕێیەتی و دۆستانەی نێوانیان درێژە پێدەدەن سەرەڕای گرژیی و ئاڵۆزییە نێودەوڵەتییەکان.

کیم جۆن ئونی سەرۆکی کۆریای باکور خی جینپینگی سەرۆکی چین لەبارەی چەند بابەتێکی گرنگەوە گەیشتونەتە رێکەوتن


بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، کە لە میدیای فەرمی کۆریای باکورەوە وەریگرتوە، کیم جۆن ئونی سەرۆکی کۆریای باکور خی جینپینگی سەرۆکی چین لەبارەی چەند بابەتێکی گرنگەوە گەیشتونەتە رێکەوتن و رایانگەیاندوە پەیوەندی هاوڕێیەتی و دۆستانەی نێوانیان درێژە پێدەدەن.

بەپێی ئاژانسی KCNA دوێنێ هەینی خی جینپینگ، سەرۆکی چین پاش سەردانە دوڕۆژییە مێژویەکەی کە لەماوەی 14 ساڵی رابردودا ئەنجامنەدراوە، پیۆنگیانگی پایتەختی کۆریای باکوری جێهێشتوە و بەرەو وڵاتەکەی گەڕاوەتەوە.

چین یەکەم هاوپەیمانی کۆریای باکورە پاش سزاکانی ئەمریکا توانیویەتی درێژە بەپەیوەندییەکانی خۆی بدات لەگەڵ وڵاتێکی گۆشەگیرکراودا


چین یەکەم هاوپەیمانی کۆریای باکورە پاش سزاکانی ئەمریکا توانیویەتی درێژە بەپەیوەندییەکانی خۆی بدات لەگەڵ وڵاتێکی گۆشەگیرکراودا.

ئەو سەردانەی سەرۆکی چین بۆ کۆریای باکور تەنها هەفتەیەک پێش کۆبونەوەی لوتکەی (گروپی 20)ە کە بڕیاروایە تێیدا سەرۆکی ئەمریکا و هاوتا چینیەکەی یەکتری ببینن.

هەرچەندە پێشتر بڵاوکرایەوە کە سەردانێکی کورتی سەرۆکی چین بۆ کۆریای باکور هەمو کێشەکانی ئەو هەرێمە چارەسەرناکات، بەڵام هەردو وڵات جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە هەماهەنگی و پەیوەندی نێوانیان درێژە پێدەدەن و رێکەوتنی گرنگیشیان ئەنجامداوە، بەبێ ئاماژەدان بە ناوەرۆکی رێکەوتنەکەیان.









خەندان
Top