پەرلەمانی عەرەبی داوای بە تیرۆریست ناساندنی حوسییەکان دەکات

 پەرلەمانی عەرەبی داوای بە تیرۆریست ناساندنی حوسییەکان دەکات


پەرلەمانی عەرەبی داوای بە تیرۆریست ناساندنی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا (حوسییەکان)ی یەمەن دەکات.

پەرلەمانی عەرەبی، کە لە نوێنەری پەرلەمانی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی پێک هاتووە، بە فەرمی داواکەی ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە.

لە داواکارییەکەیدا، پەرلەمانی عەرەبی داوای بە تیرۆریست ناساندنی حوسییەکان و دەستگیرکردنی سەرکردەکان و پاڵپشە داراییەکانی ئەو میلیشیایەی کردووە.

لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی یەمەنەوە، کە لە ساڵی 2011 دەستی پێ کرد، حوسییەکان، کە شیعەمەزهەبن، پاڵپشتیی خۆیان بۆ ئۆپۆزیسیۆن راگەیاند و لە مانگی ئەیلوولی 2014ش کودەتایان بەسەر حکوومەتی نوێی وڵاتەکەیاندا کرد و دەستیان بەسەر شاری سەنعای پایتەخت و زۆرینەی ناوچەکانی وڵاتەکەیاندا گرت.








باسنيوز
Top