ئێران: خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئەمەریکییەکە پەیامێکی روونە بۆ ئەمەریکا

ئێران: خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئەمەریکییەکە پەیامێکی روونە بۆ ئەمەریکا
حوسەین سەلامی، جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئەمەریکییەکە، پەیامێکی روونە بۆ واشنتن.

حوسەین سەلامی راشیگەیاند: ئێران بە تووندی وەڵام دەداتەوە ئەگەر هێڵە سوورەکان ببەزێنرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/06/2019، میدیای فەرمی ئێران، خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکی لەناو خاکی وڵاتەکەی بڵاو کردەوە، بەڵام سوپای ئەمەریکا لەگەڵ پستڕاستکردنەوەی هەواڵی خستنە خوارەوەی فڕۆکەکەیان لە لایەن ئێرانەوە، رەتیکردەوە، لە ناو خاکی ئێران ئەو فڕۆکە ئەمەریکییە خرابێتەو خوارەوە.

چەند سەرچاوەیەکی سەربازیی ئەمەریکی بۆ رۆیتەرزیان ئاشکرا کردوو، مووشەکە ئێرانییەکە لە ئاسمانی گەرووی هورمز، فڕۆکەکەیانی لە جۆری RQ-4 Global Hawk خستۆتە خوارەوە.






k24
Top