ئه‌مه‌ریكا لێكۆڵینه‌وه له هێرشی ئاسمانی سه‌ر ئێران ده‌كات
رۆژنامه‌ی مه‌عاریفی ئیسرائیلی له‌سه‌ر زاری چه‌ند دیپلۆماتكارێكی ئاگادار له ئۆفیسی سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك بڵاویكردووه‌ته‌وه "له رۆژی هه‌ینییه‌وه كۆشكی سپی گفتوگۆی چڕی تێدا به‌ڕێوه ده‌چێت و سه‌ركرده سه‌ربازییه پله باڵاكانیش تێیدا به‌شدارن، نوێنه‌رانی پێنتاگۆن و راوێژكارانی تره‌مپ ئاماده‌ی كۆبوونهوهكانن و گفتوگۆكان له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی هێرشێكی ته‌كتیكییه بۆ سه‌ر ئێران".
ئه‌و به‌رپرسانه بۆ رۆژنامه ئیسرائیلییهكهیان روونكردووه‌ته‌وه، ئه‌و پرۆسه سه‌ربازییه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه ده‌كرێت، ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانییه بۆ سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه ئێرانییانه‌ی په‌یوه‌ستن به پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته‌وه".
دیپلۆماتكارێكی رۆژئاوایی كه قسه‌ی بۆ مه‌عاریف كردووه و ناوه‌كه‌ی نه‌نووسراوه ده‌ڵێت: "هێرشه‌كه چڕ ده‌بێت، به‌ڵام له ئامانجێكی دیاریكراودا كۆده‌بێته‌وه".
هه‌روه‌ها چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌سازیی سه‌ربازیی زیاتر ده‌كات له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌یه‌وێت له زووترین كاتدا یه‌كه‌ی سه‌ربازیی نوێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بنێرێته ناوچه‌كه".
له‌وباره‌یه‌وه پاتریك شاهان، هه‌ڵسوڕینه‌ری كاروباری وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا رۆژی 17/6/2019 رایگه‌یاند: "ئه‌مه‌ریكا 1000 سه‌ربازی دیكه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاوه پێده‌كات و ئامانجیش به‌رگرییه له هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هێز و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی واشنتن".
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه دۆناڵد تره‌مپ نایه‌وێت هێرشی سه‌ربازیی بكرێته سه‌ر تاران، به‌ڵام ئیتر خه‌ریكه سه‌بر و ئارامیی له ده‌ست بدات و ده‌ستی مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كردووه‌ته‌وه كه به لایه‌نگری په‌یڕه‌وكردنی توندوتیژیی دژی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ناسرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و دۆسیه‌وه بڕیار بدات".
K24 -
