ژمارەیەک پسپۆڕی سەربازیی ئێرانی کوژران
بەپێی هەواڵێکی (سکای نیوز)، سەرچاوە یەمەنییەکان رایانگەیاندووە، ئەو پسپحڕە سەربازییە ئێرانییانە هەوڵیان دەدا هاوکاریی چەکدارانی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا (حوسییەکان)ی یەمەن لە تەقاندنی مووشەک، بکەن.
هەروەک ئەو سەرچاونە باسی دەکەن، پسپۆڕە سەربازییە ئێرانییەکان بەهۆی تێکچوونی مووشەکەکان و تەقینەوەیان لە شوێنی خۆیان، گیانیان لەدەست داوە.
لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی یەمەنەوە، کە لە ساڵی 2011 دەستی پێ کرد، حوسییەکان، کە شیعەمەزهەبن، پاڵپشتیی خۆیان بۆ ئۆپۆزیسیۆن راگەیاند و لە مانگی ئەیلوولی 2014ش کودەتایان بەسەر حکوومەتی نوێی وڵاتەکەیاندا کرد و دەستیان بەسەر شاری سەنعای پایتەخت و زۆرینەی ناوچەکانی وڵاتەکەیاندا گرت.
باسنيوز
