سیناتۆرێكی ئه‌مه‌ریكی داوای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئێران ده‌كات
كۆتن له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا كه چه‌ند بڕگه‌یه‌كی له تویته‌ره‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه گوتوویه‌تی: "له كاتی سه‌رۆك جۆرج واشنتن تا سه‌رده‌می تره‌مپ، خێراترین رێگا بۆ ئه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا توڕه بكرێت و گڕ بگرن ئه‌و رێگایه‌یه كه ئێستا ئێران په‌یڕه‌وی ده‌كات و كۆسپ بۆ ده‌ریاوانی و نه‌وتهه‌ڵگره‌كان درووست ده‌كات له ده‌ریا كراوه‌كاندا و پێویسته تۆڵه‌ی لێبكرێته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "له رووی لۆژیكییه‌وه ده‌بینین ئێرانییه‌كان له‌باره‌ی هێرشه‌كانه‌وه درۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی دیكه باوه‌ڕ به درۆكانیان ناكه‌ن، ئایا كێ ده‌توانێت باوه‌ڕ به درۆكانیان بكات له كاتێكدا به به‌رچاویانه‌وه ده‌ریاوانه ئێرانییه‌كان بۆمب به یه‌كێك له نهوتههڵگرهكانهوه ده‌كه‌ن".
K24
