شازادەی جێنشینی سعودیە: ئێمە ”لەگەڵ دۆستەکان“ کار بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە هاوبەشەکان دەکات.

شازادەی جێنشینی سعودیە:  ئێمە ”لەگەڵ دۆستەکان“ کار بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە هاوبەشەکان دەکات.


محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعودیە ئامانجەکانی وڵاتەکەی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا ئاشکرا دەکات.

محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە بە رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)ی راگەیاندووە، سعودیە ”لەگەڵ دۆستەکان“ کار بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە هاوبەشەکان دەکات.

محەمەد بن سەلمان ئامانجەکانی وڵاتەکەی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا ئاشکرا کردووە، کە بریتین لە؛

- شکستهێنان بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش.

- گەرەنتیکردنی سەرهەڵنەدانەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان.

- رووبەڕووبوونەوەی هەژموونی ئێران.

- کارکردن بۆ خۆشکردنی زەمینە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری 2254ـی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

ئەو لێدوانەی شازادەی جێنشینی سعودیە هاوکاتە لەگەڵ سەردانی سامر سەبهان، وەزیری وەزیری دەوڵەتی سعودیە بۆ کاروباری کەنداوی عەرەبی بۆ رۆژئاوای کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵی سیاسیی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) و کەسایەتییەکانی ناوچەکە، دێت.








باسنیوز
Top